رێکخراوی فریاگوزاری و کاری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین لە ڕۆژهەڵاتی نزیک (UNRWA) رایگەیاند کە ١٣ هەزار و ٧٥٠ منداڵ لە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کوژراون.
هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دژ بە "گەلی بێ بەرگریی فەلەستین، خەڵکی مەدەنی، منداڵان و ژنان" لە غەززە لە رەمەزاندا بەردەوامە.
لە راپۆرتی ئامادەکراوی رێکخراوی UNRWA دا هاتووە کە ١٣ هەزار و ٧٥٠ منداڵ لە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کوژراون و سندووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) پشتڕاستی کردەوە کە ئەو ژمارەیە ئاماژەپێکراوەی منداڵان شەهید بوون.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە، "سەرەڕای قبوڵکردنی بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، هێزەکانی ئیسرائیل بەردەوام بوون لە هێرشە سەربازییەکان لە سەرتاسەری غەززە، بەتایبەتی لە ناوچەی ڕیمال لە نزیک نەخۆشخانەی شیفا لە شاری غەززە، سەنتەری خان یونس و دەوروبەری نەخۆشخانەکانی ئامال و ناسر لە خان یونس."
لە لایەکی دیکەوە لە غەززە ژمارەی شەهیدان بۆ ٣٢ هەزار و ٤٩٠ کەس زیادی کردووە و ژمارەی بریندارەکانیش لە سەرەتای هێرشی داگیرکەرییەوە بۆ ٧٤ هەزار و ٨٨٩ کەس زیادی کردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سوپای داگیرکەر دانیپێنا کە لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی حزب الله سەربازێکی داگیرکەر کوژراوە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر کەرتی رۆژئاوا و لانیکەم ٢٥ فەلەستینیی دەستبەسەر کرد.
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند لە کەنداوی عەدەن، زەریای هیند و دەریای عومان ٣ کەشتییان کردووە ئامانج کە پەیوەندیان لەگەڵ رژێمی داگیرکەر هەبوو.
لە ویلایەتی بەلوچستانی وڵاتی پاکستان ٧ سەرتاش کاتێک لە ماڵدا خەوتبوون کوژران.